عه‌بادی به‌ مه‌رج ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رێکی هاوپه‌یمانیی سائروون ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانییه‌که‌ی به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ی که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ڵێن به‌و هاوپه‌یمانییه‌ بدات، له‌مپه‌رێک بۆ کاندیدبوونی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نابینێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لاحه‌دین عوبه‌یدی له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ هاوپه‌یمانیی سائروون بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و پاڵپشتی له‌ کاندیدا ناحیزبییه‌کان‌ ده‌کات و خوازیاری دیاری کردنی وه‌زیرانی تکنۆکراته‌ که‌ سه‌ر به‌ هیچ حیزبێک نه‌بن و وه‌زاره‌تخانه‌کانی خۆیان به‌ بێ هیچ گوشارێک ئیداره‌ بکه‌ن.

ناوبراو وتیشی: هاوپه‌یمانییه‌که‌ی به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ی که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌و مه‌رجانه‌ی هه‌بێت، له‌مپه‌رێک له‌ به‌رده‌م کاندیدابوونی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نابینێت.

عوبه‌یدی جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ ته‌نها هاوپه‌یمانییێک که‌ ده‌توانێت فراکسیۆنی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی و ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق پێکبهێنێت که‌ به‌رنامه‌یێکی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ وڵات ببێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سکای پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14771

Your Comment

You are replying to: .
captcha