كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی توركیا ناوی چه‌ند كاندیدێكی هه‌ده‌په‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

به‌شی تورکیا- كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا ناوی به‌شێک له ‌پاڵێوراوانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)ی بۆ كاندید بوون بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا ڕه‌ت كرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا به ‌بیانووی جۆراوجۆر ناوی به‌شێک له ‌پاڵێوراوانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)ی بۆ كاندید بوون بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا ڕه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پارته‌كه‌وه‌ خرابوووه‌ به‌رده‌م كۆمسیۆنه‌كه‌.

له ‌به‌رانبه‌ردا پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)‌ له‌ جێی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی ڕه‌ت كراونه‌ته‌وه‌ پاڵێوری‌تری پێشكه‌شی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی توركیا بۆ په‌سه‌ند كردن كردوووه‌.

ئیدریس بالوكه‌ن له‌ ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می لیستی هه‌ده‌په‌دا بوو له ‌شاری ئێلح (باتمان) به‌ڵام هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی له ‌لیستی هه‌ده‌په‌دا بڵاو كرایه‌وه دادگای توركیا سزای ٩ ساڵ و ٢ مانگ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاند و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی توركیاش ناوه‌كه‌ی بالوكه‌نی ڤیتۆ كرد و ڕێگای نه‌دا به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكات و هه‌ده‌په‌ش له‌ به‌رانبه‌ردا محه‌مه‌د ره‌شید تریاكی ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ له‌ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیای له ‌شوێنه‌كه‌ی ئیدریس بالوكه‌ن كرد به‌ كاندید.

هه‌روه‌ها هه‌ده‌په‌ تورگوت ئۆكه‌ر سه‌رۆكی فیدراسیۆنی یه‌كێتیی عه‌له‌وییه‌كانی ئه‌وروپای (AABK) له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می لیسته‌كه‌یدا بۆ بازنه‌ی سێی ئه‌سته‌نبۆڵ كاندید كردبوو به‌ڵام ئۆكه‌ریش له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی توركیاوه‌ ڕه‌ت کرایه‌وه‌ و هه‌ده‌په‌ش له‌ شوێنه‌كه‌ی ئه‌ودا زه‌ینه‌ل ئۆزه‌نی دانا.

پارتی دیموکراتیکی گه‌لان عه‌بدوڵڵا گیونه‌نی له ‌ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می لیسته‌كه‌دا له‌ شرنه‌خ كردبوووه‌ پاڵێورا و له ‌دوای ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا گیون‌ له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی توركیاوه‌ هه‌ده‌په‌ ئیحسان ئۆزگیونه‌شی له‌ شوێنه‌كه‌ی دانا.

هه‌ده‌په‌ له‌ شوێنی له‌یلا بیرلیک كه‌ ئێستاش په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی توركیاوه‌ پاڵێورابوونه‌كه‌ی ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌ نووران ئیمیری دانا. له‌یلا بیرلیک له‌ ریزبه‌ندی دووهه‌می لیسته‌كه‌ی هه‌ده‌په‌دا بوو له‌ شرنه‌خ. هاوكات هه‌ده‌په‌ بۆ ریزبه‌ندی چواره‌می لیسته‌كه‌ی له‌ شرنه‌خ سه‌ردار كیونی دانا.

پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له ‌شوێنی یوكسه‌ل ئاكگیون پاڵێوراوی ریزبه‌ندی یه‌كه‌می لیسته‌كه‌ی له‌ شاری بورسا عه‌دنان شاهینی دانا و له‌ شوێنی به‌درییه‌ یۆرگیون خه‌باتكاری رێكخراوی كه‌سک (KESK) له‌ ریزبه‌ندی دووهه‌‌می لیسته‌كه‌ی هه‌ده‌په‌دا بوو له‌ شاری دیلۆک بێریڤان ئۆزپۆلات شیمشه‌ک دانرا.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14766

Your Comment

You are replying to: .
captcha