به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ئازاد كردنی ڕفێنراوانی ئێزدی ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه ئێزدییانه ئاشكرا ده‌كات كه له ژێر ده‌ستی داعش ڕزگار كراون و ئاماژه به‌وه ده‌كات چه‌ندانی‌تر له چاوه‌ڕوانی ئازاد كردندان.
حسێن قائیدی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ئازاد كردنی رفێنراوانی ئێزدی ڕای‌گه‌یاند: تیمه‌كانمان به‌رده‌وامن له ئازاد كردنی هاووڵاتییانی ئێزدی له ژێر ده‌ستی داعش و ژماره‌یێكی زۆریش له چاوه‌ڕوانی ڕزگار كردندان.
قائیدی وتیشی: له كۆتاییی هه‌فته‌ی ڕابردوودا تیمه‌كانی تایبه‌ت به نووسینگه‌كه‌مان توانیویانه چوار مێردمنداڵی ڕفێنراوی ئێزدی له ژێر ده‌ستی داعش ڕزگار بكه‌ن و به كه‌سوكاریان شاد كرانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ئازاد كردنی ڕفێنراوانی ئێزدی سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه ئێزیدییانه‌ی كه تا ئێستا ئازاد كراون گوتی تا ئێستا سێ هه‌زار و 285 ڕفێنراوی ئێزدی ڕزگار کراون.
قائیدی كه‌سوكاری ڕفێنراوان دڵنیا ده‌كاته‌وه هه‌تا ڕفێنراوێک له ژێر ده‌ستی داعشدا مابێت ئه‌وان ناسره‌ون و هه‌وڵه‌كانیان به شه‌و و ڕۆژ ده‌خه‌نه كار بۆ ڕزگار كردنی ڕفێنراوان له ناو عێراق و سووریا و توركیاشدا.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment