به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی هه‌ریه‌ک له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له دوای 12ی ئه‌م مانگه‌وه هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت بۆ له‌مه‌ودوا به‌ره‌یێكی به‌هێز له هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دروست بكه‌ن.
ئارام حه‌مه‌ی مینا یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بۆ شارپرێس وتی: "وه‌ک چوار لایه‌نه‌كه بڕیاری ئه‌وه‌مان داوه له‌مه‌ولا چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی بكه‌ین."
ئارام حه‌مه‌ی مینا وتیشی: "بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێكه‌وه‌یی ئێستا له گفتوگۆداین‌و گفتوگۆكانیش به‌رده‌وامی هه‌یه كه له‌و باره‌وه لێكتێگه‌یشتنی زۆر له نێوانیان دروست بوووه."
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دروست كردنی یه‌ک لیستی‌و هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی ئاشكرا یكرد ئه‌وه یه‌كێكه له بژارده‌كانی به‌رده‌میان‌و بژارده‌یێكی به‌هێزیشه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌وه له به‌رانبه‌ر پارتی دیموكرات و یه‌كێتی نیشتمانی بوه‌ستنه‌وه.
چوار لایه‌نه‌كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیش ناڕازین و له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یێکیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه وه‌رگرن كه گوایه "ساخته‌كاری"یان له‌و هه‌ڵبژاردنه كردوووه.
ئارام حه‌مه‌ی مینا له‌و باره‌وه وتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت به یه‌کده‌ست و به به‌هێزی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌وڵی ساخته‌كارییه ببینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند به‌رنامه‌یێكمان هه‌یه."
مانگی 9ی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه ده‌چێت كه به‌رپرسانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتوو جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه ده‌یانه‌وێت ڕێگری له هه‌وڵی‌تری "ساخته‌كاری" بكه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment