به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ر یه‌که له ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید و جه‌مال کۆچه‌ر و سه‌لیم هه‌مزه و ئارام محه‌مه‌د و تاڤگه ئه‌حمه‌د و مه‌سعوود حه‌یده‌ر ئاماده‌ی دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراق نه‌بوون که تایبه‌ت بوو به تاوتوێ کردنى پێشێلکارییه‌کانى هه‌ڵبژاردنى ١٢ى ئایارى په‌رله‌مانى عێراق و خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ یاساى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان.
هاوکات به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانتارانه‌وه دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه دواخراوه.
ئاماده نه‌بوونی ئه‌و شه‌ش په‌رله‌مانتاره‌ی گۆران و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو له کاتێکدایه له کوردستاندا بهرهیێکیان دروست کردوووه به ناوی شه‌ش لایه‌نه نارازییه‌که و ده‌ڵێن "ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه."
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment