به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان زرار وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێم ده‌ڵێت: له مانگی كانو‌ونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه كۆمیسیۆن كار له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كات و له كار كردنیشیاندا توانیویانه تۆماره‌كه تا ڕاده‌یێكی باش پاک بكه‌نه‌وه.
وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ڕاشی‌گه‌یاند: "ناوی مرد‌وووان و دووباره له تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمدا لا براون جگه له‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 90 ساڵیه‌وه‌یه له تۆماری ده‌نگدان لا براون و مافی ده‌نگدانیان نابێت."
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست پێكردوووه كه وا بڕیاره ڕۆژی 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment