بهپێی ههواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی توركیا لهو بەیاننامەیەدا رایگەیاند: "ئەڵمانیا بڕیاری قەدەغەكردنی كۆبوونەوەی سیاسەتمەدارانی وڵاتانی دیكەی لەگەڵ دەنگدەرەكانیان لەو وڵاتە دەركردوووە و توركیاش ھاوڕا نییە لەسەر ئەم پرسە كە لەگەڵ بنەماكانی دیموكراسی ناگونجێت".
وەزارەتی دەرەوەی توركیا بە توندی ئیدانەی مۆڵەتدان بە بەشداری كردنی لایەنگرانی هەدەپە لە كۆبوونەوەی جەماوەری لە ئەڵمانیا كرد و "ئەم كردارەی بە دوو روویی ناو برد".
وەزارەتەكە ئەوەشی راگەیاندوووە: بڕیارەكە لەگەڵ بنەماكانی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی توركیا و ئەڵمانیا ناگونجێت.
ئەڵمانیا بڕیاری داوە جگە لە پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە، هیچ لایەنێكی تری توركیا بۆی نییە لە وڵاتەكەی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە بكات كە لە 24ی حوزەیرانی داهاتوو بەرێوە دەچێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment