یەکخستنی پێناسەی گومرکی کێشەی بەغدا و هەولێر لەسەر خاڵە سنوورییەکان چارە دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق، لەسەر گومرگ و خاڵە سنورییەكانەوە رێك دەكەون و ڕێكەوتنی كۆتایییش واژۆ دەكەن، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانی كۆتاییهاتنی كارەكانی لیژنەی تایبەت بەیەكخستنی پێناسەی گومرگی دەكەن، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومركی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت: بەیەكخستنی پێناسەكان، كێشەی خاڵە سنوورییەكان چارەسەر دەبێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەبدولقادر عەبدوڵڵا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: دانوستان و گفتوگۆی بەردەوامی ئەو لیژنە هاوبەشەی لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ بابەتی گومرگی و خاڵە سنوورییەكان پێكهێنراوە بەردەوامە، پێناسەی گومرگیش لەبەر ئەوەی ڕێژەكەی زۆرە تا ئیستا كارەكانیان كۆتایی نەهاتووە.

ناوبراو وتیشی: "ئێمە سەردانی بەغدامان كردووە، بڕیاریشە بەم زووانە وەفدێكی بەغدا سەردانی هەرێم بكات و چاوەڕوانین، بۆ ئەوەی دوا بڕیار لەسەر پێناسەی گومرگی بدرێت و ڕێكەوتن واژۆ بكرێت".

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە بەكۆتاییهاتنی كارەكانی لیژنە هاوبەشەكەی یەكخستنی پێناسەی گومرگی، كێشەی سەرجەم دەروازە سنوورییەكان چارەسەر دەكرێ و ئاشكراشی كرد: "تەنها كێشەی خاڵە سنوورییەكان پێناسەی گومرگییە، بەیەكلابوونەوەی ئەو كێشەیەش، گرفتی خاڵە سنوورییەكانی هەرێم نامێنێت، دوای ئەوەی پێناسەكانیش یەكخرا، لەقۆناغی دووهەمدا هەوڵی بەئەلیكترۆنی دەدرێت"

News Code 14738

Your Comment

You are replying to: .
captcha