له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ٩٠٠ ته‌رم له‌ گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کانی ڕه‌قه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌

به‌شی سووریا- لیژنه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه‌ ڕای‌گه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ته‌رمی ٩٠٠ که‌سیان له‌ گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ کوژراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولڕه‌ئووف ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌که‌ ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ته‌رمه‌کان ته‌رمی منداڵ و ئافره‌تن و ئاشکرا کردنی ناسنامه‌یان کارێکی قورسه‌.

که‌ناڵی ڕووسیا تووده‌ی ده‌ڵێت: به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تایییه‌کان ئه‌و که‌سانه‌ له‌ کاتی هه‌وڵی هه‌ڵاتنیان له‌ ڕه‌قه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ کوژراون.

لیژنه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی ڕه‌قه‌یه‌ که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سووریا دیموکرات (هه‌سه‌ده‌)ه‌وه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٧ دامه‌زراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌سه‌ده‌ به‌ هاوکاریی هاوپه‌یمانان داعشی له‌ ڕه‌قه‌ ده‌رکرد.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14721

Your Comment

You are replying to: .
captcha