هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌: له‌ 24ی حوزه‌یراندا نادادپه‌روه‌ری کۆتایی پێدێت

به‌شی تورکیا- رێگری له‌ بینینی شاندی هه‌ده‌په‌ و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌کرێت و هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ده‌میرتاش کاندیدی ملیۆنان که‌سه‌ و ئازاد ده‌کرێت و له‌ 24 حوزه‌یراندا نادادپه‌روه‌ری کۆتایی پێدێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شانده‌که‌ی هه‌ده‌په‌ که‌ له‌ په‌روین بوڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆکانی گشتیی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) و ژماره‌یێک کاندید پێکهاتبوون له ‌میانی ده‌ست پێکردنی چالاکییه‌کانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ شاری ئه‌دیرنه‌ ویستیان ده‌میرتاش ببینن به‌ڵام رێگه‌یان پێنه‌درا.

په‌روین بوڵدان دواتر له‌ لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان وتی: "ده‌میرتاش کاندید و هیوای ملیۆنان که‌سه‌. کاندیدی پارتێکه‌ شه‌ش ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌. ئێوه‌ ده‌توانن له‌ نێو چوار دیواردا ده‌میرتاش به‌دیل بگرن به‌ڵام ناتوانن له‌ دڵی ملیۆنان که‌س ده‌ریبێنن. ئێوه‌ له‌ بوێریی ده‌میرتاش ده‌ترسن. ترسی ئێوه‌ له‌ شێوازی ئه‌و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی و‌ڵاته‌ بۆیه‌ به‌دیلی ده‌گرن."

هه‌روه‌ک جه‌ختی کرده‌وه‌ ده‌میرتاش و هه‌موو هه‌ڤاڵانی زیندانی له‌ لایه‌ن گه‌لانی تورکیاوه‌ ئازاد ده‌کرێن. لێره‌وه‌ به‌ڵێن به‌ ده‌میرتاش ده‌ده‌ین ئێواره‌ی 24ی حوزه‌یران گه‌له‌که‌مان لێره‌ به‌ هه‌ڵپه‌ڕکێ پێشوازیت لێ بکه‌ن. ئێوه‌ ته‌نیا نین، ملیۆنان مرۆڤتان له‌گه‌ڵه‌. نادادپه‌روه‌ری له‌ 24ی حوزه‌یراندا کۆتایی پێدێت. ملیۆنان مرۆڤ که‌ به‌ حه‌سره‌تی ئاشتی، دادپه‌روه‌ری و دیموکراتین ئێوه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ ده‌ردێنن."

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14707

Your Comment

You are replying to: .
captcha