ئه‌و دوو شه‌وه‌ی چه‌ند ڕووداوی جۆربه‌جۆر له‌ ورمێ ڕووی دا

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- ڕووداوێکی کوشتن و دوو خۆکوژی له‌ شه‌وانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی له‌ ورمێ ڕووی داوه‌ که‌ ئه‌و دوو شه‌وه‌ی کردۆته‌ دوو شه‌وی پڕڕووداو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی هه‌ینی/ 4ی جۆزه‌ردان پیاوێکی ته‌مه‌ن 40 ساڵ له‌ گه‌ڕه‌کی فه‌رهه‌نگیانی شاری ورمێ ده‌ستی داوه‌ته‌ خۆکوژی و به‌ هه‌ڵواسینی خۆی کۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌.

له‌ ڕووداوێکی دیکه‌دا که‌ شه‌وی پێنجشه‌ممه‌/ 3ی جۆزه‌ردان ڕووی دا، پارێزه‌رێکی ته‌مه‌ن 40 ساڵان له‌ ورمێ کوژرا.

ئه‌و پارێزه‌ره‌ خه‌ڵکی شه‌ڵماشه‌ و له‌ به‌رده‌م ماڵه‌که‌یدا به‌ لێدانی چه‌قۆ گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.

هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا خوێندکارێکی 20 ساڵانی زانستگای ورمێ له‌ خه‌وتنگه‌که‌ی ده‌ستی دایه‌ خۆلێدان.

ئه‌و خوێندکاره‌ به‌ چه‌قۆ له‌ ملی خۆی دا و ده‌ستبه‌جێ بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسترایه‌وه‌ و له‌ مردن ڕزگاری بوو.

تا ئه‌م کاته‌ هیچ زانیارییێکی دیکه‌ له‌و سێ ڕووداوه‌ بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14706

Your Comment

You are replying to: .
captcha