کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان واده‌ی تۆمار کردنی قه‌واره‌ سیاسییه‌کانی ڕاگه‌یاند

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ راگه‌یێندراوێکدا کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی کوردستان سه‌رجه‌م قه‌واره‌ سیاسییه‌کان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاگادار ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی کوردستان داوا له‌ سه‌رجه‌م قه‌واره‌ سیاسییه‌کان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌کات قه‌واره‌ سیاسی و هاوپه‌یمانێتییه‌کانیان تۆمار بکه‌ن.

ئاگاداری سه‌رجه‌م قه‌واره‌ سیاسییه‌کان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ تۆمار کردن و ڕاستاندنی قه‌واره‌ سیاسییه‌کان له‌ ڕۆژی 27/5/2018وه‌ ده‌ست پێده‌کات تاوه‌کوو 7/6/2018.

کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌روه‌ها ئاماژه‌یشی داوه‌: تۆمار کردن و ڕاستاندنی هاوپه‌یمانێتییه‌کان له‌ ڕۆژی 18/6/2018وه‌ ده‌ست پێده‌کات تاوه‌کوو 20/6/2018.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی 30-9-2018 بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دیاری کراوه‌ و کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یی ده‌ربڕی له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14703

Your Comment

You are replying to: .
captcha