بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە فەرمی رایگەیاند، ماوەی ١٢٠ رۆژی دیکە لێخۆشبوونیان بۆ عێراق دەرکردووە، بۆئەوەی لەدەرەوەی سزاکانی سەر ئێران مامەڵەی کڕینی غازی سروشتیی بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا ئەنجام بدات.
پێدانی ١٢٠ رۆژی دیکە لێخۆشبوون، بە درێژترین ماوەی لێخۆشبوون دادەنرێت، کە ئەمریکا پێشکەشی عێراقی کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment