بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفیزیۆنی کوردستان 24 ڕایگەیاند وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا هەواڵەکەی ئاشکرا کردووە و لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "دوای راهێنانی هێزە چەکدارەکانی کورد، هاوپەیمانیی دژی داعش رۆڵی خۆی گۆڕی بۆ راوێژکاریی بەرپرسانی سەربازیی ناوچەکە. ئەو ئەرکە لەژێر فەرمانڕەوایی هۆڵەندا دەبێت لە ساڵی داهاتووەوە".
وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا جەختدەکاتەوە لەوەی "هێزی پاراستنی هۆڵەندا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەیەکەوە، کەسایەتی و کەرەستەکان دەپارێزن، چاوەڕوان دەکرێت یەکەمین سەربازە (هۆڵەندییەکان) لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەم بگەنە ئەوێ".
وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا ئاشکراشی کردووە ئەو هێزەی بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment