پرسی کورد به‌ چه‌ک چاره‌سه‌ر ده‌بێت/ له‌ سێ مانگدا قه‌ندیل ده‌گرینه‌ ده‌ست

به‌شی تورکیا- دۆغۆ پرینجک به‌ربژێری پارتی وه‌ته‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: پرسی کورد به‌ چه‌ک چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا قه‌ندیل ده‌گرینه‌ ده‌ست.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆغۆ پرینجک سه‌رۆکی پارتی وه‌ته‌ن و به‌ربژێری ئه‌و حیزبه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی 24ی حوزه‌یرانی 2018 که‌ له‌ ڕابردووشدا چه‌ندین جار لێدوانی دژه‌ کوردی و هه‌ڵوێستی توندی دژه‌ کورده‌کان بوووه‌ ئه‌م جاریش له‌ لێدوانێکی ڕقه‌به‌رانه‌ دژی کورده‌کان ڕای‌گه‌یاند: پرسی کورد به‌ چه‌ک چاره‌سه‌ر ده‌بێت. له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا له‌ قه‌ندیل ئاڵای سپی هه‌ڵ ده‌که‌ین. چوونکه‌ له‌و باره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران هاوکاری ده‌که‌ین. هاوکاریی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێران له‌ باره‌ی له‌ناوبردنی PKK و YPGه‌وه‌ زۆر گرینگه‌. پاش 1990 کورده‌کان مافی دیموکراتیکی وه‌کوو به‌کارهێنانی زمانی دایکی له‌ کۆمه‌ڵگا و هتد پێی دراوه‌. به‌ڵام ئه‌و مافه‌یان وه‌رگرتوووه‌ و ئێستاش ئیدعای پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن. چیتر ئێستا سه‌رده‌می ڕابردوو نییه‌. ده‌وڵه‌تی کوردی دانامه‌زرێت، پارتی دیموکراتیکی گه‌لانیش لقی PKKیه‌. ئێمه ته‌ئکیدمان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه‌یه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی دایه‌ به‌رده‌وام بوونی دۆخی نائاسایی له‌ تورکیا و وتی: ئێمه‌ به‌ به‌رده‌وام بوونی دۆخی نائاسایی پرسه‌کان به‌ شێوه‌یێکی نائاسایی چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین. هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان مومکین نییه‌ به‌ڵام له‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ PKK و پارتی دیموکراتیکی گه‌لانیشدا جێگایێکمان نابێت. هۆی ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش ئێمه‌ی به‌ هاوپه‌یمان قبووڵ نه‌کردوووه‌ ته‌نها به‌ بۆنه‌ی دژایه‌تیمان له‌گه‌ڵ ئیمپریالیزمی ئه‌مریکاییه‌. ‌

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14698

Your Comment

You are replying to: .
captcha