سه‌رۆک کۆمار ده‌ستدرێژی کردنه‌ سه‌ر باره‌گای حزبی شیووعی ئیدانه‌ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق ده‌ستدرێژی کردنه‌ سه‌ر باره‌گای حزبی شیووعی له‌ به‌غدا ئیدانه‌ ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی دوکتۆر فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ به‌ڕێزیان به‌ توندیی ئه‌و په‌لاماره‌ دڕندانه‌یه‌ ئیدانه‌ ده‌کات که ‌ئێواره‌ی ڕۆژی 25-5-2018 کرایه‌ سه‌ر باره‌گای حزبی شیووعیی عێراق له‌ گۆڕه‌پانی ئه‌نده‌لوس له‌ به‌غدا و داخ و په‌ژاره‌ی ده‌ربڕیوه‌ بۆ به‌رکه‌وتوووانی هاووڵاتییانی بێ‌دیفاع له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌دا.

نووسینگه‌که‌ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار ده‌زگا ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی ڕاسپاردوووه‌ هه‌رچی زوووه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ بکه‌ن ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که‌ بۆ ده‌ستگیر کردنی تاوانباران و ڕاپێچی کردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا به‌ زووترین کات و زیاتریش چاوکراوه‌ بن بۆ ڕێگرتن له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ ده‌ستدرێژییانه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامی و ئۆقره‌ییی وڵات ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14688

Your Comment

You are replying to: .
captcha