ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ شه‌رڤانان

به‌شی جیهان- له ‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی به‌رگریی ئه‌مریكادا ملیارێک ‌و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ شه‌ڕ له ‌دژی داعش له‌ سووریا و عێراق ته‌رخان كراوه‌ و له ‌ناویشدا باس له‌ هاوكاریی ئه‌و وڵاته‌ بۆ شه‌رڤانان كراوه‌.

کوردپرێس- به‌پێی پڕۆژه‌یاساكه‌ ئه‌و هێزه‌ی له‌ سووریا ده‌توانێت سوود له ‌به‌رنامه‌ی "ڕاهێنان بكه‌ و پڕچه‌ک بكه‌" وه‌ربگرێت هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیک (هه‌سه‌ده‌)یه‌ به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ ئاستی هاوكارییه‌كان بۆ هه‌سه‌ده‌.

بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ بۆ به‌رنامه‌ی "ڕاهێنان بكه‌ و پڕ چه‌ک بكه‌" ته‌رخان بكرێت ئه‌وا چاوه‌ڕێی ڕاپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌مریكا ده‌كرێت له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆن‌ و ڕاوه‌ستاندنی ئۆپه‌راسیۆن له‌ سووریادا.

پڕۆژه‌یاساكه‌ به ‌ئه‌ركی پاراستنی نیشتمانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ ٣٥١ ده‌نگی به‌ڵێ له‌ به‌رانبه‌ر ٦٦ ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ند كرا كه‌ به‌پێی ئه‌و یاسایه بودجه‌ی به‌رگریی ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2019 بڕی ٧٠٩ ملیار دۆلاره‌ که هاوكاریی پێشمه‌رگه‌ش ده‌كرێت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14686

Your Comment

You are replying to: .
captcha