به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 25ی ئایار ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یمانی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ڕاگه‌یێندراوێکیان بڵاو کردوووه‌ته‌وه و ڕای‌گه‌یاندوووه "دوا به دوای بڕیاری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ژێر فشاری لایه‌نه سیاسییه‌كان به پێدانی وێنه‌ی ئه‌لیكترۆنی كارتی ده‌نگدان به لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ دڵنیابوون و به‌راوردكاری ئه‌نجامه راگه‌یه‌ندراوه‌كانی كۆمیسیۆن و كه‌شف كردنی ته‌زویر و ساخته‌كاری، ماوه‌ی دوو ڕۆژه ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی له ڕێگای نێردراوه‌كه‌یه‌وه بۆ به‌غدا وێنه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌كانی به ئه‌لكترۆنی و له‌سه‌ر هارد دیسک وه‌رگرتوووه به‌ڵام به بیانووی جیاواز جیاواز و به هۆكاری نادیار ده‌ستی ده‌ستی به نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان ده‌كات."
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یمانی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه "ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕاستییه ده‌خاته به‌رده‌م لایه‌نه‌كان كه هه‌وڵه‌كان له‌پێناو نه‌گه‌یشتنی وێنه‌ی ئه‌لیكترۆنی كارتی ده‌نگدان بۆ ده‌ستكاری كردنیانه و هه‌وڵێكی جدییه بۆ شاردنه‌وه‌ی ساخته‌كارییه‌كان."
هاوپه‌یمانی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شیان وتوووه "ئه‌و هه‌وڵانه له چوارچێوه‌ی پلان بۆ داڕێژراوی ساخته كردنی سه‌رجه‌م به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كانی كۆمسیۆنه كه تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌روه‌ها كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به به‌رپرسیار ده‌زانین له بێده‌نگ بوونیان له ئاست پێشێلكارییه‌كان."
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment