لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی منبج

به‌شی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رای‌گەیاند کە گرووپی کارکردنی ھاوبەشی نێوان تورکیا و ئەمریکا، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری منبج بە ھەماھەنگیی ھەردوو لایەن، لەسەر دیاری کردنی سەردێری نەخشە رێگایێک رێککەوتوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رای‌گەیاند کە گرووپی کارکردنی ھاوبەشی نێوان تورکیا و ئەمریکا، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری منبج بە ھەماھەنگیی ھەردوو لایەن، لەسەر دیاری کردنی سەردێری نەخشە رێگایێک رێککەوتوون.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە نووسراوێک رای‌گەیاند کە کۆبوونەوەکانی گرووپی کارکردنی ئەمریکا و تورکیا لەسەر پرسی سووریا بەردەوامە و ئەمڕۆش کۆبوونەوەیێکیان لە شاری ئەنقەرە ئەنجام داوە.

لە راگەیەنراوەکەدا زیاتر ھاتوووە کە گرووپی کارکردنی ھاوبەشی نێوان تورکیا و ئەمریکا، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری منبج بە ھەماھەنگیی ھەردوو لایەن، لەسەر دیاری کردنی سەردێری نەخشە رێگایێک رێککەوتوون.

راشگەیه‌نرا کە مەولوود چاووش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی پێشنیاری ئەو گرووپەی کارکردن لە ٤ی حوزەیرانی داھاتوو کۆ دەبنەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14681

Your Comment

You are replying to: .
captcha