دەقی مادەی 11ی بوودجەی ساڵی 2021ی عێراق لەبارەی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی وردستان- پەرلەمانی عێراق پاش چوار مانگ، ڕۆژی ڕابردوو دوای گفتوگۆی نێوان لایەن و ڕەوتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە پڕۆژەی یاسای بوودجەی تێپەڕاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەڕۆکی مادەی 11ی پڕۆژە یاسای بوودجەی عێراق کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:

- یەکەم:

شایستە داراییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لەنێوان ساڵانی 2004- 2020 یەکلایی کرایەوە، بە هاوئاهەنگی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی لەگەڵ دیوانی چاودێریی هەرێمی کوردستان، ئەوەش لە رێگەی وردبینی کردن هەموو حیساباتی کۆتایی داهات و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی، لەدوای جیاکردنەوەی خەرجییە سیادییەکان و ئەوەی بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکراوە لەچوارچێوەی خەرجییەکانی حاکیمە و پارەی تەرخانکراوی لە یاساکانی بودجەی گشتی فیدراڵی لەماوەی ساڵانی 2014- 2019.

- دووەم:

ئەلف: دەبێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە رادەست کردنی 460 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ بە حکوومەتی عێراق، هەروەها داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی گەنجینەی گشتی دەوڵەت بکات. ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ بەکاربردنی ناوخۆ لە هەرێم و تێچووی بەرهەمهێنان و کارپێکردن و گواستنەوە خەرج دەکرێت. ئەم بڕگەیە بە هاوئاهەنگیی لەنێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

ب: حکوومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە خەرج کردنی مووچەی پێشمەرگە لە بوودجەی ساڵی 2021 و قەرەبووکردنەوەی فەرمانبەرانی لەو پشکەی بەریدەکەوێت.

ج: هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی بۆ گەنجینەی دەوڵەت، بەگوێرەی یاسای کارگێڕی دارایی فیدراڵی، ئەوەش بە هاوئاهەنگی لەنێوان دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێریی هەرێم بۆ وردبینیکردن لە داتاکانی پەیوەست بەو داهاتانە.

د: حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندکراوە بە دانەوەی قەرزەکانی بانکی بازرگانی عێراق (TBI) کە لەلای بانکە حکوومییەکان و تایبەتەکانی هەرێمە و دەبێت لە ماوەی 7 ساڵدا بیداتەوە.

هـ: حکوومەتی فیدراڵی پابەند دەبێت بە دانەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، کە لە یاسا و خشتە هاوپێچکراوەکاندا هاتووە، دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێم بڕگەکانی ئەلف، ب، ج و دال لە ماددەی دووەم جێبەجێ دەکات.

- سێیەم:

وەزارەتی دارایی عێراق حکوومەتی هەرێم پابەند دەکات بە پێداچوونەوە و پێدانی زانیاریی وردی فەمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بە هاوکاریی دیوانی چاودێریی هەردوولا تاوەکوو 30ی 6ی 2021 دەبێت زانیارییەکان نێردرابێت.

چوارەم:

حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەکرێت بەپێدانی مووچەی فەرمانبەران و قەرەبووکردنەوەی لەو پشکەی بۆی دەنێردرێت، پێویستە کاری لەپێشینەی حکوومەتی هەرێم مووچەی مووچەخۆران بێت لە سەرووی هەموویانەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1463

Your Comment

You are replying to: .
captcha