بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە سعوودیە و لەلایەن محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیەوە پێشوازیی لێ‌کرا.
لەکۆبونەوەیەکدا هەردوولا چۆنیەتیی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی ناوچەکە، پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان، هەماهەنگی، دروست کردنی پرۆژەی هاوبەش و ئاسانکاری کردن بۆ کۆمپانیا سعوودییەکانیان تاتوێ کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئامانجی سەردانەکە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵاتە لەسەرجەم بوارەکان.
لای خۆیەوە حسێن عەلاوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، سەردانەکە "گرنگە و لە دۆخێکی تایبەت ئەنجام دەدرێت"، لە کاتی سەردانەکانی رابردووی ئەندامانی شاندی حکوومی و ئەنجومەنی هاریکاری عێراقی- سعوودی ئامادەکاریی و رێکخستنی بۆ کراوە.
ناوبراو وتیشی، "سه‌ردانه‌که‌ی کازمی چه‌ند بابه‌تێکی بایه‌خدار بۆ هه‌ردوو وڵات له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه‌ش چه‌ند ڕێگایه‌ک بۆ چاره‌سه کردنی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که و هه‌ماهه‌نگیی ئابووری و پاڵپشتی کردنی بواری گه‌شه‌پێدان و پلانی وه‌به‌رهێنان که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانیی عێراقه‌وه پێشکه‌ش به‌کۆمپانیاکانی سعوودیه ده‌کرێت، که په‌یوه‌سته به‌ئاسانکاری حکوومه‌تی عێراق بۆ کۆمپانیاکان".
لای خۆییه‌وه عه‌بدولعه‌زیز شه‌مه‌ری باڵیۆزی سعوودیه له عێراق رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌که‌ی مسته‌فا کازمی بۆ شانشینی شانشینی یه‌کگرتووی سعوودیه له کاتێکی گرنگدایه و کۆمه‌ڵێک پرسی سیاسی و ئه‌منی و ئابوری تاوتوێ ده‌کرێن و له چه‌ند بوارێکیشدا ژماره‌یێک ڕێککه‌وتن واژۆ ده‌کرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment