شاندی یه‌کێتی له‌ به‌غدا: پێمان وایه‌ پۆستی سه‌رۆک کۆمار پشکی یه‌کێتییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- خالید شوانی ئه‌ندامی شاندی یه‌کێتی بۆ به‌غدا ڕای‌گه‌یاند پێیان وایه‌ که‌ پۆستی سه‌رۆک کۆمار پشکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه‌ و دواتر له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌ی زیاتر ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ی ئایار شاندی پارتی و یه‌کێتی له‌ به‌غدا کۆنفرانسێکی هه‌واڵییان ئه‌نجام دا و تیایدا خالید شوانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد په‌رته‌وازه‌ییێکی گه‌وره‌ له نێوان هێزه‌ عێراقییه‌کاندا هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر کورد یه‌کگرتوو بێت ئه‌وا ده‌توانێت سوود له‌و په‌رته‌وازه‌یییه‌ ببینێت.

ناوبراو وتیشی: "پێویسته‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌یێکی سیاسیی کوردستانیانه‌ ڕێکبکه‌وین و دانووستانی له‌سه‌ر بکه‌ین."

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ خه‌سره‌و گۆران ئه‌ندامی شاندی پارتی له‌ کۆنفڕانسه‌که‌دا وتی: ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان به‌ یه‌ک تیم به‌شداری له‌ دانووستانه‌کان بکه‌ین.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌ ته‌نیا بۆ دروست کردنی ته‌نسیق و هه‌ماهه‌نگی بوون بۆ دانووستانه‌کان.

شایانی باسه‌؛ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شانده‌که‌ی یه‌کێتی سه‌ردانی به‌غدای کرد و دوێنێش شاندێکی پارتی به‌ سه‌رۆکایه‌تیی فازڵ میرانی گه‌یشته‌ به‌غدا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق.

ئه‌وه‌ش له ‌کاتێکدایه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی ١٢ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام درا و گفتوگۆی لایه‌نه‌کانیش بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستی پێکردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14596

Your Comment

You are replying to: .
captcha