کوردپرێس- لاوان ئەحمەد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتیی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری دیمانەیێکی لەگەڵ کوردپرێس کردووە و تێیدا سەبارەت بە پاساوی هاوپەیمانییەکەیان بۆ ڕەت کردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە وتی: "پێمان وابوو ئه‌م رێژه‌یه دووره له راستییه‌وه و ساخته‌كاریی زۆر گه‌وره كراوه به به‌رنامه و پێشوه‌خت ده‌ستكاریی سیسته‌مه‌كه كراوه و له رێگای ئه‌و سیسته‌مه‌وه دیموكراسییان هاك كرد بۆیە ئەنجامەکان قبووڵ ناکەین و له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی شه‌ش لایه‌نه‌كه (هاوپەیمانی، گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، بزووتنەوە و شیوعی ) كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنمان ره‌ت كرده‌وه.
ناوبراو دەشڵێت لە بەر ئەوە داوای دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنەکەیان کردووە کە پێیان وابوو ناكرێ له‌به‌رامبه‌ر زه‌وتكردنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و دزینی ده‌نگه‌كانیان بێ ده‌نگ بن.
لاوان ئەحمەد سەبارەت بە قبووڵ کردنی کورسییەکانیش وتی: " ئێمه وه‌كوو هاوپه‌یمانی تائێستا هیچ بریارێكی له جۆره‌مان نییه كورسییه‌كان قبووڵ بكه‌ین چوونكه ئه‌و ده‌نگانه گوزراشت له ده‌نگی ئێمه ناكات قورسایی و پێگه‌ی سیاسیی ئێمه زۆر له و گه‌وره‌تره بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یێک بایكۆتی په‌رله‌مانی ئاینده‌ی عیراق ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بێت و پرۆسه‌كه دووباره نه‌كرێته‌وه.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کوردپرێسدا کە بڕیاری هاوپەیمانی چی دەبێت و لەگەڵ لایەنەکانی تر چی دەکەن وتی: "په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی زۆر باش له نێوان ئه‌و شه‌ش لایه‌ندا هه‌یه و بێ ده‌نگ نابین له دزینی ده‌نگی خه‌ڵک و داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین و كۆی پرۆسه‌كه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌موو رێكاره سیاسی و یاسایی و مه‌ده‌نییه‌كانیش ده‌گرینه به‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته."
Your Comment