به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زیا ئه‌سه‌دی گفتوگۆیێکی له‌گه‌ڵ ئه‌لمه‌یادین کردوووه و تێیدا تیشکی خستۆته سه‌ر لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریکییه‌کان له باره‌ی ئێرانه‌وه و وتوویه‌تی: ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانه عێراقییه‌کانی ئه‌و ڕه‌وته مل‌کچی ئیراده و خواستی ئه‌مریکا نابن.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی سیاسیی ڕه‌وتی سه‌در زیاتر ده‌ڵێت: کۆماری ئیسلامیی ئێران دراوسێ ئێمه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی مێژوویی، فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و بازرگانیمان پێکه‌وه هه‌یه و له به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌رگیز قبووڵی ناکه‌ین ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا له باره‌ی ئێرانه‌وه ئیراده‌ی ده‌کات به سه‌رماندا بسه‌پێت.
زیا ئه‌سه‌دی دووپاتی کرده‌وه: سیاسه‌تی عێراق ته‌نها له سه‌ر یه‌ک پێوه‌ر داده‌مه‌زرێت ئه‌ویش سوود و به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانییه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو خواست و "رغبت"ی ئه‌مریکا سنووری بۆ نییه و ئاشکراشه چاوچنۆکیی ئه‌مریکا ته‌نها له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیه‌تی نه‌ک قازانجی گه‌لانی تر، بۆیه پێمان وایه نابێت ملکه‌چی ئیراده‌ی ئه‌مریکا بین له به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌که‌دا فه‌شه‌لی هێناوه.
ئه‌سه‌دی جه‌ختیشی کرده‌وه: موقته‌دا سه‌در هه‌رگیز ڕێگه نادات خاکی عێراق به کار بهێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌وه هێرش بکرێته سه‌ر دراوسێکانی.
ناوبراو له کۆتاییدا دووپاتی کرده‌وه ئێمه هه‌رگیز ملکه‌جی هیچ ئیراده‌یێکی ده‌ره‌کی نابین. ئێستا چ ئه‌مریکا بێت و چ وڵاتێکی تر.
سه‌رچاوه: ئه‌لمه‌یادین
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment