به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی له کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند داوا له کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن به شه‌فافانه کاره‌کانیان بکه‌ن و سه‌رجه‌م زانیارییه پێویسته‌کانی هه‌ر بنکه‌یێکی ده‌نگدان ڕاده‌ستی لایه‌نه سیاسییه‌کان بکه‌ن.
عه‌بادی به دووریشی زانی هه‌ڵبژاردن دووباره بکرێته‌وه به‌ڵام وتوویه‌تی پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو بکرێت له ئه‌نجامی کۆتایی.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌منیش سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئامانجی سه‌ره‌کییان پارێزگاری کردنه له هاووڵاتیان و ڕێگری کردنه له هاتنی تیرۆریستان بۆ ناوخۆی عێراق له سنووره‌کان و قایم کردنی سنووری سووریا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشه له به‌رزایییه‌کانی فورات.
ئه‌و وتانه‌ی عه‌بادی له کاتێکدایه له دوای ئاشکرا کردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌شێک له لایه‌نه کوردستانییه‌کان و عێراق ڕه‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن به‌وه‌ی وه‌ک پێویست نه‌یتوانیوه کۆنتڕۆڵی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکات و به‌ڕێوه‌ی ببات و به‌شێکیشیان تۆمه‌ت ئاراسته‌ی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌که‌ن که ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به کار هێناوه و ساخته‌کارییان تێدا کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment