کوردپرێس- هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا گوتی: "ئەمڕۆ شەرەفمەند بووین بە سەردانی برایانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی برای خۆشەویستمان بەڕێز فازڵ میرانی، گفتوگۆ لەسەر چەندین بابەت کرا، ئەوەی لەهەمووی گرنگترە پێویستە لە پێکهێنانی حکوومەت پەلە بکرێت بۆ ئەوەی پەلە بکات لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە خەڵک، لە زۆربەی بیرووبۆچوونەکاندا هاوڕا بووین، پێوستە بپەڕێینەوە بەرەو کەشی نیشتمانی، پێکهێنانی حکومەتێک کە زیاتر نیشتمانی بێت، ڤیتۆمان لەسەر هیچ کەس و لە هیچ پێکهاتەیەک نییە، جا پێکهاتەی شیعی، سوننی و کوردی بێت، پێویستە هەمووان بەشداریی بکەن، لە نووسینەوەی بەرنامەی حکومەتی داهاتوو رێبکەوین، کە توانای هەڵسانەوەی عێراقی هەبێت".
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا راستە ئێوە لەگەڵ ئەوە نین جارێکی دیکە حەیدەر عەبادی، پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەربگرێتەوە؟ هادی عامری گوتی: "هێشتا زووە باسی ئەمە بکرێت، ئەمڕۆ پێویستە لەسەر بەرنامەی حکومەت رێکبکەوین، ئەوەی گرنگە، گرنگی بە بەرنامەی حکوومەت بدەین، کە توانای هەڵسانەوە و چارەسەکردنی کێشەکانی عێراقی هەبێت پێش ئەوەی باسی ئەو پرسانە بکەین کە ناکۆکیان لەسەرە کە کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران، بۆیە هێشتا زووە باسی سەرۆکوەزیران بکرێت و دواتر باسی لەسەر دەکرێت، ئێستا گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی حکومەت دەکەین، هەر کەسێک بتوانی ئەو بەرنامەیە جێبەجێ بکات با ببێتە سەرۆکوەزیران و پشتیوانی ئەوانی دیکەش بەدەست دەهێنێت".
هەروەها فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆنفرانسەکدا گوتی: "ڤیتۆمان لەسەر کەس نییە و ڤیتۆش لە کەس قبوڵ ناکەین".
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment