جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دەکات دژبە كۆمسیۆن سكاڵا  تۆمار بكه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات سكاڵا له ‌دژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆمار بكه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سكاڵا له دژی كۆمیسیۆن تۆمار بكه‌ن، به ‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌یێكی به‌رفراوان له‌و پێشێلكارییه‌ یاساییانه‌ی كۆمسیۆن ئه‌نجامی داوه‌، هه‌ر له‌ داخستنی ده‌رگای كۆمسیۆن به‌ڕووی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ ناڕازییه‌كان، تا وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی سكاڵا یاساییه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه‌".

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، پێشێلكارییه‌كانی كۆمیسیۆن ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڕه‌شه‌یێكی حه‌قیقی بۆ سه‌ر ئاینده‌ی سیاسیی عێراق، هه‌روه‌ها هاووڵاتییانیش له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بێ هیوا ده‌كات.

تا ئێستا كۆمیسیۆن وه‌ڵامی سكاڵای شه‌ش لایه‌نی سیاسیی هه‌رێمی نه‌داوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا ئه‌نجامه‌ بڵاوكراوه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان له ‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ ڕه‌ت كرده‌وه‌، داوای ئه‌نجام دانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیان له ‌هه‌رێمی كوردستان ‌و كه‌ركووک كرد، چونكه‌ به‌ وته‌ی ئه‌وان "یه‌كێتی ‌و پارتی ساخته‌كارییان له ‌هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجام داوه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14548

Your Comment

You are replying to: .
captcha