به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له لێدوانێکدا ئاماژه به‌و شه‌ڕانه‌ی تورکیا ده‌کات که له‌ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناو و ده‌ره‌وه ئه‌نجامی ده‌دات و ده‌ڵێت: شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کانی PKK/PYD، داعش و ئه‌ندامێک له به‌ره‌ی نوێی گرووپه تیرۆریستییه‌کان که پێیان ده‌وترێت جه‌ماعه‌تی گوله‌ن درێژه‌ی ده‌بێت به‌ڵام هێشتا له بواری نێوده‌وڵه‌تیدا ستانداردی دووفاقی له‌باره‌ی تیرۆر درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌ندامانی PKK ساڵگارێکه که به شێوه‌ی ئازادانه له وڵاتانی ڕۆژئاوا که‌ڵک وه‌رده‌گرن و تا ئه‌و کاته‌ی که ئه‌و جۆره سیاسه‌ته دووفاقییانه هه‌مبه‌ر گرووپه تیرۆریستییه‌کان بگیردرێته‌به‌ر پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر پێشکه‌وتن به‌خۆوه نابینێت.
ناوبراو وتیشی: تورکیا ڕێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که ده‌کرێته سه‌ر ئه‌م وڵاته. له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتوون ڕووبه‌رێکی 4 هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆشمان له گرووپه تیرۆریستییه‌کان پاک کرده‌وه. له نێوان ئه‌و تیرۆریستانه‌ی که له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه کوژران که‌سانێک به ڕه‌گه‌زی بیانییه‌وه بوون که ته‌ڤلی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه بووبوون. له حاڵێکدا که شاری ڕه‌قه به دوای ئازاد کردنی له بنده‌ست تیرۆریستان بۆ شاری ئه‌رواح گۆڕدراوه عه‌فرین له‌و ڕۆژه‌ی که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئێمه‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت دۆخێکی ئاسایی هه‌یه و نزیک به 160 هه‌زار هاووڵاتیی سووریا له تورکیاوه بۆ وڵاتانی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment