به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ودات تۆرگۆت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی حیزبی ئیسلامخوازی هوداپار له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئاک‌پارتی هه‌مبه‌ر غه‌زه و به‌یتولموقه‌ده‌س ڕایده‌گه‌یێنێت: لێدوانی AKP له‌باره‌ی به‌یتولموقه‌ده‌س نیازپاکانه نییه. چیتر قسه‌کردن هیچ سوودێکی نییه و وته‌دان قه‌ناعه‌ت به گه‌ل ناهێنێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا وتیشی: تاکوو ئه‌مڕۆ سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆک وه‌زیران و دیکه‌ی به‌رپرسانی حکوومی ڕه‌خنه‌گه‌لێکی زۆریان گرتوووه به‌ڵام ڕه‌فتارێک که ده‌بێ پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بیگرێته‌به‌ر ئه‌وه نییه. پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێ له‌باره‌ی به‌یتولموقه‌ده‌س کارێکی جیدی ئه‌نجام بدات. سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئیسرائیل وه‌کوو ده‌وڵه‌تی تیرۆر ده‌ناسێنێت هه‌ر بۆیه ده‌بێ ڕه‌فتاری ڕاسته‌قینه له‌وباره‌وه پیشان بدات چوونکه ناکرێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێکی تیرۆریستدا ئیتیفاق بکرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی زهرنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment