وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆ ده‌بێته‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- هایکۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی واشنتۆن ده‌کات و له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران کۆ ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌مریکا داوای له‌ ئێران کرد گۆڕانکاری ته‌واو بکات له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌دا له‌وانه‌ش گۆڕانکاری له‌ به‌رنامه‌ ناڤۆکییه‌که‌ی و کشانه‌وه‌ له‌ جه‌نگی ناوخۆی سووریادا ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سزای ئابووریی توند ده‌بێته‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند "پێمان وایه‌ به‌ بێ ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ئه‌وه‌ ده‌بینه‌وه‌ که‌ ئێران ده‌ست بکاته‌وه‌ به‌ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ ناڤۆ‌کییه‌که‌ی."

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد له‌ سه‌ردانه‌که‌یه‌دا له‌گه‌ڵ پۆمپیۆدا کۆ ده‌بێته‌وه‌ و هه‌لی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ش ده‌قۆزێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌.

هاوکات ناوبراو له‌ وته‌کانیدا کاتی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ واشنتۆن دیاری نه‌کرد.

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ ٨ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌مریکا کشانه‌وه‌ی له‌ ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران ڕاگه‌یاند و ئه‌ڵمانیا و وڵاتانى ئه‌ورووپاش دڵنیایییان دایه‌ ئێران که‌ ئه‌گه‌ر پابه‌ند بێت به‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌وه‌ ئه‌وانیش پابه‌ند ده‌بن به‌و ڕێککه‌وتنه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14530

Your Comment

You are replying to: .
captcha