به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌نین قه‌دۆ له‌و بارەیەوە بە هەواڵدەریی مەعلوومەی وت هۆکاری دواکه‌وتنی هه‌شت مانگه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق له ساڵی 2010 نزیک بوونی ژماره‌ی کورسییه‌کانی حیزب و هاوپه‌یمانه‌کان بوو.
ناوبراو زیادیشی کرد: پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراقیش به‌ره‌وڕووی ئه‌م دۆخه ده‌بێته‌وه، بۆیه باشترین بژارده پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی ته‌وافوقییه، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تیش بۆ پێکهێنانی ئەو ده‌وڵه‌تە.
قه‌دۆ له باره‌ی ده‌ستنیشان کردنی هه‌ندێ له کاندیداکان -که له هه‌ڵبژاردندا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو- بۆ پۆسته نوێیه‌کان وتی: له خوله‌کانی ڕابردووی په‌رله‌مانیشدا شتی وا ڕووی داوه که کاندیدا دۆڕاوه‌کانی هه‌ڵبژاردن وه‌کوو راوێژکارانی ڕێکخراوه حکوومییەکان ده‌ستنیشان کراون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment