به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌وه‌ته‌ی ئه‌نجامه‌کانی ھه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕاگه‌یێندراوه لیست و قه‌واره و ھێز و ھاوپه‌یمانییه جیاوازه‌کان ده‌ستیان کردوووه به خستنه‌ڕووی بۆچوون و لێکدانه‌وه‌کانیان بۆ قۆناغی داھاتوو و پێک‌ھێنانی حکوومه‌تی تازه‌ی به‌غدا.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدولھادی سه‌عداوی ئه‌ندامی لیستی ده‌وڵه‌تی قانون به سه‌رۆکایه‌تیی نویری مالیکی ڕای‌گه‌یاند: لیسته‌که‌ی ئێمه و چه‌ندین لیست و لایه‌نی‌تریش دژی ئه‌وه‌ن عه‌بادی جارێکی‌تر ببێته‌وه به سه‌رۆک وه‌زیران.
سه‌عداوی باسی ھۆکاری ڕه‌تکردنه‌وه‌ی عه‌بادی نه‌کردوووه به‌ڵام ئاماژه‌ی کردوووه كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی قانون به نووری مالیکیشه‌وه مانه‌وه‌ی عه‌بادی له پۆسته‌که‌یدا ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه.
ساڵی 2018 دوای ناکۆکی و گرژیی زۆر له نێوان عه‌بادی و مالیکی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران ھه‌رچه‌نده ھه‌ردووکیان له حزبی ده‌عوه و ده‌وڵه‌تی یاسا بوون به‌ڵام دواجار عه‌بادی کرایه سه‌رۆک وه‌زیران و بۆ ڕازی کردنی مالیکی کرایه جێگری سه‌رۆک کۆمار که ده‌سه‌ڵاتێکی که‌م و دیاریکراوی ھه‌یه.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment