نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن لە ئێلیزێ کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی ئێلیزێ لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا پێشوازیی لێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای دیداری ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، خوشحاڵ بووم بە دیداری هاوڕێم سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن ئەمڕۆ لە پاریس.

لەبارەی سەردانەکەیەوە، نێچیرڤان بارزانی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیوویەتی: "سوپاسی خۆمم بۆ هاوکاریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەروەھا پێوەندییە دوو قۆڵییەکان و کێشە هەنووکەییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران."

دوێنێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە پاریس، پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆش گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی وڵاتەکە و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازیی لێکرا و پاشان بەرەو ژوری کۆبوونەوە بەڕێکەوتن.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی و ماکرۆن بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فەرەنسا، دۆخی عێراق، هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که‌ به‌گشتی، په‌تای کۆڤید 19 و لێکه‌وته‌کانی، مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێ ده‌کرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1449

Your Comment

You are replying to: .
captcha