بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای دیداری ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، خوشحاڵ بووم بە دیداری هاوڕێم سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن ئەمڕۆ لە پاریس.
لەبارەی سەردانەکەیەوە، نێچیرڤان بارزانی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیوویەتی: "سوپاسی خۆمم بۆ هاوکاریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەروەھا پێوەندییە دوو قۆڵییەکان و کێشە هەنووکەییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران."
دوێنێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە پاریس، پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆش گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی وڵاتەکە و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازیی لێ‌کرا و پاشان بەرەو ژوری کۆبوونەوە بەڕێکەوتن.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی و ماکرۆن بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فەرەنسا، دۆخی عێراق، هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که به‌گشتی، په‌تای کۆڤید 19 و لێکه‌وته‌کانی، مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێ ده‌کرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment