زه‌رووره‌تی هاوپه‌یمانیی هاوبه‌ش بۆ کورده‌کان حاشاهه‌ڵنه‌گره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ڵێت: کورده‌کان بۆ به‌کارهێنانی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی خۆیان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناچارن هاوپه‌یمانییێکی هاوبه‌ش پێک بێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: تێکڕای حیزبه‌ کوردستانییه‌کان بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆن له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناچارن هاوپه‌یمانییێکی هاوبه‌ش پێک بێنن و ده‌بێ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانیی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان وه‌ده‌ست بێنن.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: له‌ مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆمیسیۆنێکی تایبه‌ت بۆ دیدار له‌گه‌ڵ تێکڕای حیزبه‌ کوردستانییه‌کان پێک هاتوووه‌ به‌ مه‌به‌ستی بووژانه‌وه‌ی دووباره‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستان به‌ 58 کورسیی په‌رله‌مان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14489

Your Comment

You are replying to: .
captcha