به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی ئایاری 2018 مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتارێک پێشكه‌ش ده‌كات و نه‌خشه‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسیی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئێران ده‌خاته ڕوو.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه وتاره‌كه‌ی مایک پۆمپیۆ له‌ژێر ناوی "له دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ستراتیجییێكی نوێ له به‌رامبه‌ر ئێران"ه و ئامانج لێی فشار خستنه سه‌ر ئێرانه بۆ ده‌ست پێكردنی گفتوگۆی نوێ.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ھیزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕای‌گه‌یاندبوو: مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له دانیشتنی سبه‌ینێدا پێنشنیارێكی جێگره‌وه وه‌ک پلانی B بخاته ڕوو كه بریتییه له گفتوگۆی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی نوێ.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment