به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی زانیارییه وه‌ده‌ست کهوتوووهکان له کۆمپانیای سه‌ربازیی لۆچکیت مارتینی ئه‌مریکا پاش تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتووانه‌ی فڕینی فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی F-35Aی ئه‌مریکایی که بڕیاره ڕاده‌ستی هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا بکرێت به‌پێی پلانڕێژییه ئه‌نجام دراوه‌کان بڕیاره له ڕۆژی 21ی جوونی 2018 واتا 3 ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردنی تورکیا یه‌که‌مین فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 بنێردرێته تورکیا.
پاش ته‌واوبوونی ڕاهێنانی فڕۆکه‌وانان ئه‌و فڕۆکهشهڕکهرانه له ئه‌مریکا به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکانه بۆ ناوخۆی تورکیا له بنکه‌ی ئاسمانیی 7 ملاتیه جێگیر ده‌بن.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ پاش ڕێککه‌وتنی تورکیا له‌گه‌ڵ ڕووسیا له باره‌ی کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کی S-400 هه‌ندێ له سێناتۆره ئه‌مریکییه‌کان به توندی دژایه‌تییان کردبوو له‌گه‌ڵ فرۆشتنی فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی F-35 به‌و وڵاته.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ستار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment