یه‌که‌مین فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 سێ ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردن ڕاده‌ستی تورکیا ده‌کرێت

به‌شی تورکیا- به‌پێی خشته‌ زه‌مه‌نبه‌ندییه‌ ئاراسته‌ کراوه‌کان‌ 3 ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری و په‌رله‌مانیی 24ی جوونی تورکیا، یه‌که‌مین فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 ڕاده‌ستی تورکیا ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی زانیارییه‌ وه‌ده‌ست که‌وتوووه‌کان له‌ کۆمپانیای سه‌ربازیی لۆچکیت مارتینی ئه‌مریکا پاش تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتووانه‌ی فڕینی فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی F-35Aی ئه‌مریکایی که‌ بڕیاره‌ ڕاده‌ستی هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا بکرێت به‌پێی پلانڕێژییه‌ ئه‌نجام دراوه‌کان بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی 21ی جوونی 2018 واتا 3 ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردنی تورکیا یه‌که‌مین فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 بنێردرێته‌ تورکیا.

پاش ته‌واوبوونی ڕاهێنانی فڕۆکه‌وانان ئه‌و فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌رانه‌ له‌ ئه‌مریکا به‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکانه‌ بۆ ناوخۆی تورکیا له‌ بنکه‌ی ئاسمانیی 7 ملاتیه‌ جێگیر ده‌بن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ پاش ڕێککه‌وتنی تورکیا له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌ باره‌ی کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کی S-400 هه‌ندێ له‌ سێناتۆره‌ ئه‌مریکییه‌کان به‌ توندی دژایه‌تییان کردبوو له‌گه‌ڵ فرۆشتنی فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی F-35 به‌و وڵاته‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ستار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14481

Your Comment

You are replying to: .
captcha