هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی مووسڵ شانه‌یێکی تیرۆریستی داعش هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا له‌ ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیلی باشووری مووسڵ توانییان شانه‌یێكی تیرۆریستی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ كه‌ به‌نیاز بوون كاری تیرۆرستی له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سووڵ وته‌بێژی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌ مووسڵ له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پاڵپشت به‌ زانیاری هه‌واڵگریی ورد توانیویانه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا شانه‌یێكی تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیلی باشووری موسڵ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و شانه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌ ئه‌و شانه‌ تیرۆریستییه‌ پیلانیان هه‌بوووه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ تێك بده‌ن.

عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سووڵ وتیشی: له‌ ئێستادا ئه‌و تیرۆریستانه‌ ده‌ستگیر کراون و به‌ مادده‌ی 4ی تیرۆر ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14475

Your Comment

You are replying to: .
captcha