بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لەسەر بانگهێشتی سەفارەتی هۆڵەندا چاومان کەوت بە روخاس برونک جێگری سەفیر کە لە هەمانکاتدا هەڵسوڕێنەری سەفارەت، هەروەها بەرپرسی دۆسیەی ئابووریی سەفارەت کەوت؛ بەمەبەستی تاوتوێ کردنی بابەتی یاسای بوجە و ئابووری عێراق بە گشتی و ئازادیەکان لە هەرێمی کوردستان.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی هیوا ئەوەیشی نووسیوە، دیدارەکە نزیکەی دوو کاتژمیری خایاند و بەڵێنی بەدوادا چوونیان دا لەسەر مافی ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق و کوردستان لەگەڵ هاوکارەکانیان لە کۆمەڵەی وڵاتانی ئەورووپی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment