سیناریۆیێکی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی ده‌وڵه‌تی عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌پێی نوێترین زانیارییه‌كان نزیک بوونه‌وه‌ی ته‌واو له‌ نێوان هه‌ریه‌ک له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح، حیكمه‌ و نه‌سردا هاتوووه‌ته‌ ئاراوه‌ و به‌و پێیه‌ش لیستی سائیروونی سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در پشتگوێ‌ خراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیسته‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالكی و فه‌تحی هادی عامری و حیكمه‌ی عه‌مار حه‌كیم و نه‌سری عه‌بادی جۆرێک له‌ لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوانیاندا هاتوووه‌ته‌ئاراوه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ‌.

ئه‌و لیستانه‌ پشتیوانیی عه‌بادی ده‌كه‌ن كه‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌ و هه‌ر یه‌كێک به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه‌ بۆ ئیداره‌ی حكوومه‌ت و بڕیاره‌ پێكه‌وه‌ بگه‌نه‌ ڕێکكه‌وتنێک.

ئه‌گه‌ر ئه‌و لیسته‌ گه‌ورانه‌ یه‌ک بگرن و چه‌ند فراكسیۆنێكی‌تریش ئاماده‌ن به‌شداریی ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن به‌وه‌ش ده‌توانن گه‌وره‌ترین لیستی په‌رله‌مانی دروست بكه‌ن.

دروست كردنی لیستێكی گه‌وره‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ‌ له‌لایه‌ن دۆسته‌كانی ئێرانه‌وه له ‌كاتێكدایه‌ كه‌ موقته‌دا سه‌دریش هه‌وڵه‌كانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ‌ خستوووه‌ته‌ گه‌ڕ و له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌ دۆسته‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وانه‌دا گفتوگۆ ده‌كات كه‌ نزیک نین له‌ ئێرانه‌وه‌ له‌ نێویاندا هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی، فراكسیۆنی بڕیاری سه‌ر به‌ عه‌لاوی و پارتی دیموكراتی كوردستان و نه‌وه‌ی نوێ‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14463

Your Comment

You are replying to: .
captcha