به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و حزبه ئاشكرای كرد "ده‌ست ده‌كه‌ین به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی كوردستان كه هیوادارین بتوانین مینبه‌رێكی هاوبه‌ش له‌و ڕوووه‌وه پێک بهێنین."
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانی عێراقیش ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته‌كان، به پێكه‌وه كاركردن و به هاوبه‌شی و به دڵنیایییه‌وه ده‌توانین ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان و هه‌موو عێراقییه‌كان به‌ده‌ست بهێنین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆبووینه‌وه و بڕیار درا شاندێكی باڵا ره‌وانه‌ی به‌غدا بکرێت بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر بابه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌تی ئایندهی عێراق.
به گوێره‌ی میدیای عێراقی ئێستا پارتی نزیكه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی سائیروون، هاوپه‌یمانیی نه‌سر و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی نزیک له سه‌درییه‌كان بچێته نێو هاوپه‌یمانێتییه‌وه ئه‌وه‌ش له‌پێناو دروست كردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی، پاشان پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment