ئه‌ردۆغان دەڵێت هەوڵی کوشتنم دراوە

بەشی تورکیا- سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، باسى له‌ بوونى پيلانێك بۆ تيرۆركردنى كرد و رايگه‌ياند، "سه‌ره‌ڕاى هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كان، من لێره‌م".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی يه‌كشه‌ممه‌ (20ى ئايار/ مايۆى 2018)، سه‌رۆكى توركيا، له‌گه‌ڵ هاوتا بۆسنييه‌كه‌ى (عه‌لى عيزه‌ت بيگۆڤيچ) له‌ (سه‌رايڤۆ)ى پايته‌ختى (بۆسنه‌ و هه‌رسك) كۆنگره‌يێكى رۆژنامه‌وانیى ئه‌نجام دا.

له‌و كۆنگره‌يه‌دا، ئه‌ردۆغان ئاشكراي كرد، كه‌ هه‌وڵێك بۆ كوشتنى له‌ ئارادا بووه‌.

ئه‌ردۆغان گوتيشى: "له‌ ده‌زگاى هه‌واڵگریى توركياوه‌ زانياريم دراوه‌تێ كه‌ هه‌وڵێك بۆ تيرۆركردنم له‌ ئارادايه‌، به‌ڵام من لێره‌م، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ له‌ رێگه‌ى خۆم دوورم ناخه‌نه‌وه‌".

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، "هه‌وڵى توركيا ئه‌وه‌يه‌، رێگه‌ له‌ بوونى رێكخراوى (خزمه‌ت)ى (فه‌تحوڵڵا گوله‌ن) بگرێت و نه‌هێڵێت له‌ بۆسنه‌ و هه‌رسك چالاكى ئه‌نجام بدات".

دوێنێ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاوي كرده‌وه‌، گرووپێكى به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك توركى ناوچه‌ى (به‌ڵكان) له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان سه‌رۆكى توركيا، (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان)، له‌ بۆسنه‌ و هه‌رسك تيرۆر بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ، رووسياليه‌وم

News Code 14454

Your Comment

You are replying to: .
captcha