هه‌ڕه‌شەکان‌ ئێمه‌ له رێگه‌كه‌مان دوور ناخاته‌وه‌

بەشی تورکیا- سه‌رۆک كۆماری توركیا، له‌باره‌ی ده‌نگۆی هه‌وڵی كوشتنی له‌ میانی سه‌ردانی بۆ وڵاتانی به‌لقان رایگه‌یاند: "ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ رێگه‌ی ده‌زگای میت-ه‌وه‌ به‌من گه‌یشت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌م پێگه‌یشتووه‌ لێره‌م. ئه‌م جۆره‌ هه‌ڕه‌شانه‌ ئێمه‌ له رێگه‌كه‌مان دوورناخاته‌وه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی بۆسنه‌ و هه‌رسک، بەکر عیزه‌ت بێگۆڤیچ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ساز کرد.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "وڵاته‌كه‌مان هیچ كارنامه‌یێكی نهێنیی سه‌رباره‌ت به‌ بۆسنه‌ و هه‌رسک نییه‌ جگه‌ له‌ خۆشگوزه‌رانی، یه‌كڕیزی و بووژانه‌وه‌ی ئابووریی ئه‌و وڵاته‌".

سه‌رۆک كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی تیرۆر كردنی لە میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ بەلقان گوتی: "هه‌زاران كه‌س كه‌ له‌ شوێنه‌ جیاوازه‌كانی ئه‌ورووپاوه‌ هاتوون، ئه‌گه‌ر لێره‌دا بیانه‌وێت له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یێكدا كۆ ببنه‌وه‌، به‌ڵام نه‌توانن ئه‌وه‌ بۆ من شتێكی دروست نابێت. ئێمه‌ لێره‌ له‌گه‌ڵیاندا كۆ ده‌بینه‌وه‌. پلانه‌كه‌مان پلانێكی زۆر جیاوازه‌. كاتێک به‌ڕێكه‌وتین به‌بێ ترس به‌رده‌وام ده‌بین، وەک ئه‌وه‌ی 15ی ته‌مووز".

سەرچاوە: تایم تورک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14446

Your Comment

You are replying to: .
captcha