بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش لە لێدوانێکیدا لەگەڵ دۆیچەوێلە وتی: هەم ڕاپرسییەکان و هەم دەنگدەران کە لە مەیدانەکانی شاردا کۆ دەبنەوە بە ئێمە دەڵێن ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بەبێ هەدەپە چانسی بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەردۆغاندا نییە.
ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا ئیئتیلافێکی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێکهێناوە کە هەدەپە-ی قبووڵ نەکردووە، ئەوەش بوەتە هۆی ناڕەزایی دەربڕینی کوردەکان.
دەمیرتاش لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئەگەر پۆستی سەرۆک کۆماری بە دەستەوە بگرێت یەکەمین هەوڵی چی دەبێت، وتی: من دایکێکی تورکم هەیە و دایکێکی کورد کە هەردوویان لە شەڕدا منداڵەکانیان لەدەست داوە، دەستی ئەوان ماچ ئەکەم و داوایان لێدەکەم پشتگیریم لێبکەن و نزام بۆ بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment