به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: ئه‌گه‌ر موقته‌دا سه‌در به‌پێی ڕوانگه‌ی شه‌خسیی خۆی و به بێ ئاوڕدانه‌وه له دیکه‌ی حیزبه سیاسییه‌کان داکۆکی له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق بکات هاوپه‌یمانیی سائیروون له‌ناو ده‌چێت و زۆربه‌ی ئه‌و حیزبانه‌ی که هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه هه‌یه له‌و هاوپه‌یمانییه ده‌کشێنه‌وه.
ناوبراو ده‌شڵێت: له هاوپه‌یمانیی نه‌سریش ناکۆکی دروست ده‌بێت و 10 ئه‌ندامی سوننه‌ش به‌و بۆنه‌وه که به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌کانیان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه له‌و هاوپه‌یمانییه ده‌چنه ده‌ره‌وه.
جاسم محه‌مه‌د وتیشی: زۆربه‌ی حیزبه سیاسییه گه‌وره‌کان له عێراق له‌رزۆکن و به بۆنه‌ی جیاوازی ڕاوبۆچوون له‌گه‌ڵ دیکه‌ی حیزبه‌کانی عێراق ناکۆکی دروست ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment