ئەگەر موحەڕڕەم ئینجە براوەی هەڵبژاردن بێت ئەندامێکی ئاکپارتی دەبێتە جێگری

به‌شی تورکیا- موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ به‌ربژێری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریدا لیستێکی له‌ جێگرەکانی بڵاو کردۆته‌وه‌ که‌ فاتمه‌ بۆستان ئۆنسال ئه‌ندامێکی پێشووی دامه‌زرێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ش له‌و لیسته‌دایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ که‌ جیدی ترین ڕکابه‌ری ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی 24ی جوونی 2018یه‌ بۆ‌ دروست کردنی چه‌ترێکی به‌ربڵاوی ئۆپۆزسیۆن له‌ تورکیا لیستێکی له‌ جێگره‌وه‌کانی خۆی له‌ ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردن بڵاو کردۆته‌وه‌ که‌ فاتمه‌ بۆستان ئۆنسال ئه‌ندامێکی پێشووی دامه‌زرێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ش له‌و لیسته‌دا هه‌یه‌.

فاتمه‌ بۆستان ئۆنساڵ کێیه‌؟

فاتمه‌ بۆستان ئۆنساڵ له‌ دایکبووی 1965ه‌ له‌ بالیکی عه‌سیر، ئه‌ندامێکی دامه‌زرێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌یه‌ و ماوه‌یێکیش جێگری پارتی داد و گه‌شه‌ش بوووه‌. ئۆنساڵیش وه‌کوو زۆربه‌یێک له‌ ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ پاش ماوه‌یێک له‌و حیزبه‌ لابرا و ده‌ستی دایه‌ ڕه‌خنه‌گرتن و هه‌ڵوێست نواندن دژی پارتی داد و گه‌شه‌.

فاتمه‌ بۆستان ئۆنساڵ که‌ به‌ هۆی واژۆی به‌یاننامه‌ی ئاشتیی ئاکادمیسته‌کان و ڕووناکبیرانی تورکیا له‌ پارتی داد و گه‌شه‌ لا برابوو. پاش کووده‌تای 15ی جووڵای به‌ هۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵی له‌ چوارچێوه‌ی دۆخی نائاسایی له‌ تورکیا له‌ زانستگاش ده‌رکرا.

ناوبراو ته‌نانه‌ت له‌ گردبوونه‌وه‌ی دادی که‌ماڵ قلیچدار ئۆغڵۆ ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌ ساڵی 2017ش به‌شداری کرد و هه‌روه‌ها چه‌ندین جار ڕه‌خنه‌ی گرتبوو له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له‌ عه‌فرین.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14433

Your Comment

You are replying to: .
captcha