به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماهێر ئۆناڵ وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له باره‌ی پێکهێنانی گرووپێکی ئاسایشی سنووریی 30 هه‌زار که‌سی له سنووره‌کانی باشووری تورکیا ڕای‌گه‌یاندوووه: ئه‌و گرووپه له چ که‌سانێک پێکدهێندرێت؟ ڕوونه که ئه‌وه له هێزه‌کانی په‌که‌که پێکده‌هێنن. تورکیا پاسه‌وانی له سنووره‌کانی ناتۆ ده‌کات. و له ئێستادا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له لایه‌ن په‌که‌که‌وه دژی تورکیا له ئارادایه. ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت به هه‌ڕه‌شه‌که‌ری سه‌ره‌کیی تورکیا، له سنووره باشوورییه‌کانی ناتۆ لقێکی ئه‌منی دابمه‌زرێنێت. به‌ڵام ئێمه هه‌مووی ئه‌و پڕۆژانه به به‌رخۆدان و ئیراده‌ی جیدی چاره‌سه‌ر کرد.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی دایه هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیا و ڕوونیشی کرده‌وه: به‌پێی لێکۆڵینه‌وه و ڕاپرسییه ئه‌نجام دراوه‌کان له لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری به مسۆگه‌رکردنی 54 تا 56ی له‌سه‌د ده‌داته سه‌ر. هه‌روه‌ها پارتی داد و گه‌شه‌ش دۆخی هه‌ڵبژاردنی 1ی نۆڤێمبێری پاراستوووه و له‌سه‌دا 46 تا 48ی ده‌نگه‌کانی هه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment