به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی ڕاگه‌یاند كه ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه به‌رێوه چوو.
به‌پێی ڕێژه‌ی ده‌نگی كاندیده‌كان نووری مالیكی سه‌رۆک وه‌زیری پێشووتری عێراق و سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له ١٠٢ هه‌زار ده‌نگ بوووه به یه‌كه‌می ئه‌و كاندیدانه‌ی كه ده‌نگیان پێدراوه له سه‌رتاسه‌ری وڵات.
هه‌ر به‌پێی ژماره‌ی ده‌نگه‌كان یووسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پارێزگای سلێمانی كه سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانیش بوو له‌سه‌ر ئاستی عێراق سێیه‌م و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م بوووه ئه‌وه‌ش به به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له 70 هه‌زار ده‌نگ.
ڕێژه‌ی ده‌نگی ئه‌و کاندیدایانه‌ی که زیاترین ده‌نگیان وه‌ده‌ست هێناوه به شێوه‌ی خواره‌وه ڕاگه‌یێندراوه:
نووری مالكی ١٠٢ هه‌زار و ١٢٨ ده‌نگ له ده‌وڵه‌تی یاسا پارێزگای به‌غدا
خالد عوبه‌یدی ٧٢ هه‌زار و ٦٩٠ ده‌نگ له هاوپه‌یمانیی نه‌سر پارێزگای نه‌ینه‌وا
یووسف محه‌مه‌د ۷٠ هه‌زار ده‌نگ لیستی گۆڕان له پارێزگای سلێمانی
ڕێبوار ته‌ها ٦٣هه‌زار و ٧٢١ ده‌نگ لیستی یه‌كێتی له پارێزگای که‌رکووک
هادی عامری ٦٣ هه‌زار و ٥٦٨ ده‌نگ لیستی فه‌تح له پارێزگای به‌غدا
حه‌یده‌ر عه‌بادی ٥٩ هه‌زار و ٧١٠ ده‌نگ هاوپه‌یمانیی نه‌سر له پارێزگای به‌غدا
میران محه‌مه‌د ٥٥ هه‌زار و ٩٨٥ ده‌نگ لیستی یه‌كێتی له پارێزگای سلێمانی
ماجیده عه‌بدوله‌تیف ٥٥ هه‌زار و ١٨٤ ده‌نگ هاوپه‌یمانیی سائیرون له پارێزگای به‌غدا
ڕابوون مه‌عروف ٤٤ هه‌زار و ٤٧٠ ده‌نگ لیستی نه‌وه‌ی نوێ له پارێزگای هه‌ولێر
محه‌مه‌د حه‌لبوسی ٤۱ هه‌زار ده‌نگ لیستی ئه‌نبار ناسنامه‌مانه له پارێزگای ئه‌نبار
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment