ئه‌ردۆ‌غان پاش هه‌ڵبژاردن ده‌چێته‌وه‌ بۆ ماڵ/ حکوومه‌ت له‌ ده‌میرتاش ده‌ترسێت

به‌شی تورکیا- په‌روین بۆڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ حکوومه‌تی تورکیا له‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌ترسێت و وتی: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان پاش هه‌ڵبژاردن ده‌چێته‌وه‌ بۆ ماڵ و چیتر وڵات ئیداره‌ ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بۆڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیا و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌بێته‌ هۆی په‌یوه‌ندیی تورکیا و گه‌لی کورد. ئه‌وان له‌ کورد، پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌ترسن. ئه‌گه‌ر ترسیان نه‌بوایا زیندانیان نه‌ده‌کرد. ئه‌گه‌ر له‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان نه‌ده‌ترسیان نوێنه‌ری تایبه‌تیان دیاری نه‌ده‌کرد. ئێمه‌ به‌و بۆنه‌وه‌ ده‌بێ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا ئاماده‌ بین نوێنه‌ری کورده‌کان بین. هه‌ر یه‌ک له‌ دۆستان ده‌بێ خۆیان ده‌میرتاشێک بن و به‌و مه‌به‌سته‌وه‌ درێژه‌ به‌ کاره‌کانیان بده‌ن. ئه‌وه‌ بۆ داهاتووی ئێمه‌ زۆر گرینگه‌. به‌ هیچ له‌ونێک بیر له‌ شکست ناکه‌ینه‌وه‌ چوونکه‌ متمانه‌مان به‌ گه‌لی کورد و تورکی ئه‌و وڵاته‌ هه‌یه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا مرۆڤه‌کان له‌ نێوان دوو پرسدا هه‌ڵده‌بژێرن. یان ده‌نگی ئه‌رێ به‌ پارتی داد و گه‌شه‌ ده‌ده‌ن یان به‌ فره‌خوازی، ده‌ستوور، شوناس، زمان، داد، ئاشتی و سه‌روه‌ری یاسا ده‌نگ ده‌ده‌ن. یه‌کێک له‌و دووانه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت. له‌ سه‌رده‌مێکداین که‌ مرۆڤه‌کان ده‌ستووری وه‌ستانیان به‌و ڕه‌وته‌ داوه‌ و ده‌ڵێن "تمام". ئه‌ردۆغان ده‌چێته‌ ماڵه‌که‌ی و چیتر وڵات ئیداره‌ ناکات. ده‌میرتاش و ئێوه‌ دۆستان ئه‌و وڵاته‌ ئیداره‌ ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14413

Your Comment

You are replying to: .
captcha